نزیكەی 20 رۆژە ھاوردەكردنی چیمەنتۆ لەحاجی ئۆمەران راگیراوە

"بازرگانان ھاوردەكردنی چیمەنتۆیان لەدەروازەی حاجی ئۆمەران راگرتووە"

K24 - چۆمان

نزیكه‌ی 20 رۆژه‌ بازرگانانی هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل له‌ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران كاری هاورده‌كردنیان راگرتووه‌، وه‌ك ناڕه‌زایەتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی رێكخستنی كامیۆنه ‌بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات، بۆ چارەسەكردنی ئەم گرفتەش هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وامه‌.

Fly Erbil Advertisment