ئۆباما چاودێری یانه‌یه‌كی ئه‌ورووپا ده‌كات
ئه‌و یانه‌یه داوا له ئۆباما ده‌كات ئاماده‌ی یارییه‌كه‌یان بێت

يانه‌ی دارمشتاتی ئه‌ڵمانی داوه‌تنامه‌یه‌كی پێشكه‌شی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی یه‌كێك له یارییه‌كانیان ببێت.
دارمشتات كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتووه تاكه یانه‌ی ئه‌وڕووپایه كه له‌لایه‌ن ئۆباماوه چاودێری ده‌كرێت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له تێرینس بۆیدی یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكی و یانه‌ی دارمشتاد كردووه داوه‌تنامه‌یه‌ك له‌رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه پێشكه‌شی ئۆباما بكات.
بۆید ده‌ڵێت بیستوویانه تاكه یانه‌ی ئهوڕووپین كه ئؤباما فۆلۆی كردوون و به شانازی بۆ یانه‌كه‌ی داده‌نێت.
بۆید هه‌روه‌ها به ئۆباما ده‌ڵێت: ئێستا كاتی زۆرت هه‌یه و داوات لێده‌كه‌ین سه‌ردانی یاریگه‌كه‌یان بكات.