به ڤیدیۆ.... كۆنتی داوای یاریزانێكی كورد ده‌كات
6 یانه‌ی دیكه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵن

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كردووه كه یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی بۆندزلیگا كردووه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 18 شووباتی 2017، پێگه‌ی Guardianـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی داوای له رۆمان ئه‌برامۆڤیچی ملیاردێری رووسی و خاوه‌نی یانه‌كه كردووه كه مه‌حموود داودی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بروسیا مونشگلادباخی بۆ بگوازنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، راپۆرته هه‌واڵه‌كان له ئه‌ڵمانیاوه جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م یاریزانه كورده‌ی رۆژئاوای كوردستان به فه‌رمی به بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند رێككه‌وتووه و له هاوینی داهاتوو درێسی زه‌ردپۆشه‌كان ده‌پۆشێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی Bleacherـی ئینگلیزی، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس، لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر هێڵن.
مه‌حموود داودی 21 ساڵ، له دایكبووی شاری عامودێی رۆژئاوای كوردستانه، له 2010ـه‌وه یاری بۆ بورسیا مونشنگلادباخ ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی ئه‌ڵمانیایش كراوه، دوو وه‌رزیشه له‌سه‌ریه‌ك به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌شداره، داود پێشتر به هۆی بارودۆخی خراپی ره‌وشی سیاسی و ئابووری پارچه‌كانی كوردستان، رۆژئاوای كوردستانی به‌ره‌و ئه‌ورووپا جێهێشتووه.