ریال مه‌درید داوای (مێسی بچووك) ده‌كات
ئه‌م یاریزانه له كریستیانۆ نزیكه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زیزۆی راهێنه‌ری شایانه داوای یاریزانێكی مۆناكۆی كردووه كه به مێسی بچووك ناسراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید دوو یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆی كردۆته ئامانج كه پێكهاتوون له (بێرنارد سیلڤا)ـی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی پورتوگالی كه به مێسی بچووك ناسراوه، ئه‌وه‌ی دووه‌میان (كیلیان مباپی)ـیه كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆرخی میندێزی پورتوگالی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بێرنارد سیلڤاشه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هاتنی ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره‌ی مۆناكۆ بۆ ریال مه‌درید ئاسان ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌یه.
بێرنارد سیلڤا درێسی ژماره 10ـی یانه‌ی مۆناكۆ ده‌پۆشێت، ئه‌م وه‌رزه 6 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه و 5 ئه‌سیستیشی هه‌یه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتووه، كه تییدا له‌م قۆناخه‌دا رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی بوونه‌ته‌وه.
