يهكێتى ههوڵی كۆنتڕۆڵكردنی كێشهكانى ناوخۆ دهدات
نهخشه رێگا دهبێته بنهمای گفتوگۆی یهكێتی لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان

K24 - سلێمانی:
دواجار یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کۆکردنەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ، ھەوڵدەدا بەسەر کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانیدا زاڵ بێت و ، لەچوارچێوەی نەخشە رێگەیەکی ھەشت خاڵی دەیەوێت چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بخاتەروو.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشە سیاسییەکان و گەیشتن بە ئاشتەوایی سیاسی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان نەخشەرێگەیەکی ٨ خاڵی ئامادە کردووە و بڕیاریشە بیکاتە بنەمای گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ئەوەشی کە لە نەخشە رێگەکەیدا ئاراستەی ھاوپەیمانە دێرینەکەی کردووە ئەوەیە کە ھەوسەنگی لە رێککەوتنی سیاسی نیوانیان بکا و بەپێی بارودۆخی ئێستای ھەرێم رێککەوتنەکەیان ھەمواربکرێتەوە.