پۆدۆلسكی ئه‌زموونێكی نوێ له خولێكی جیاواز تاقیده‌كاته‌وه
لوكاس پۆدۆڵسكی ئه‌ڵمانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی گه‌له‌ته‌سه‌رای توركی، رایگه‌یاند له كۆتایی وه‌رز به فه‌رمی ده‌چێته ریزه‌كانی یانه‌ی ڤیسێڵ كوبی ژاپۆنی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 ئاداری 2017، پۆدۆڵسكی 31 ساڵان و هێرشبه‌ری یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی به فه‌رمی له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام رایگه‌یاند كه وه‌رزی داهاتوو به فه‌رمی ماڵئاوایی له خولی توركی ده‌كات و رووده‌كاته خولی ژاپۆنی.
پۆدۆڵسكی له كۆتایی وه‌رز ده‌چێته ریزه‌كانی یانه‌ی ڤیسێل كوبی ژاپۆنی، له‌مباره‌یه‌وه ده‌شڵێت: ئه‌وه بڕیاری گه‌له‌ته‌سه‌رای نییه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ویستی خۆمه بۆ من ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ، له كاتێكی گونجاویش ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌م ئاشكرا ده‌كه‌م.
پۆدۆلسكی یاریزانی پێشووی ئارسێناڵی ئینگلیزی له ساڵی 2015 به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز په‌یوه‌ندی به گه‌له‌ته‌سه‌رای توركییه‌وه كرد، پۆدۆلسكی به ڕه‌سه‌ن پۆڵه‌ندییه و ناسناوی جامی جیهانی 2014ـی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێنا و پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی بایرن میونشن و كۆڵن و ئینته‌ر میلانیش كردووه.