حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا
پارێزگاری شرناخ بەیاننامەیەك لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكە بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی سوپای توركیا لە شرناخ، حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا.
پارێزگاری شرناخ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كە ھێزە سەربازییەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی ئاسمانی و زەمینییان لە ناوچەی قلەبانی ئەنجامدا و حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
دوێنێ سوپاسالاری توركیا رایگەیاند، كە لەماوەی ھەفتەیەكدا لە ئەنجامی ئۆپەراسۆنەكانی شارەكان لە ئامەد و چەولێگ و سێرت و مێردین و بلیس و قەرس و باتمان، 27 ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا.