داوا دەكرێت بەشە خۆراكی مانگانە بە ھەموو ھاووڵاتیان نەدێت

K24 - ھەولێر
سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، داوای له عێراق كردووه، باجی گومرگی به‌رزبكاته‌وه‌و دامه‌زراندن رابگرێت و چاو به به‌شه خۆراكی مانگانه هاووڵاتیاندا بخشێنێته‌وه.
سندوقه‌كه داواشی كردووه، باجی گومرگی بگه‌یه‌نێته له‌سه‌دا 30 و چیتر كه‌س له داوم ده‌زگا حكوومییه‌كان دانه‌مه‌زرێت، چونكه به‌بی بوونی توانست هاووڵاتییه‌كی زۆر ده‌مه‌زراون و بارێكی قورسی ئابوورییان له‌سه‌رشانی حكوومه‌تی دروستكردووه.
هاوكات داوایكردووه، به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیانیش تەنھا بدرێته هه‌ژاران به‌سه‌ر ته‌واوی هاووڵاتیان دابه‌ش نه‌كرێت ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئێستا كه نرخی نه‌وت داهاتێكی زۆر بۆ وڵاته نه‌وتفرۆشه‌كان كۆ ناكاته‌وه.