سكاڵا لە دژی تره‌مپ تۆمار ده‌كرێت
"تا ئێستا ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆی نه‌بووه"

K24 - ھەولێر
كۆمه‌ڵێك له بازرگانان و پارێزه‌رانی ئه‌مریكا سكاڵایان له‌دژی تره‌مپ تۆماركرد‌و ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ فراوانكردنی بازرگانی تایبه‌تی خۆی به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌و بازرگان و پارێزه‌رانه له واشنتن سكاڵایان تۆماركردووه و رایانگه‌یاندووه، تره‌مپ تا ئێستا ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆی نه‌بووه بۆ ركابه‌ری كردن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی گرێبه‌سته بازرگانییه‌كان، به‌ڵكو سوودیشی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه.
دۆناڵد تره‌مپیش له تویتێكدا رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاسا ناچارم ناكات كه ئه‌و كاره‌بكه‌م، به‌ڵام من پێش 20 مانگی كانوونی دووەم ده‌ستم له كاره بازرگانییه‌كان هه‌ڵگرتووه، تاكو به‌ته‌واوی خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌مریكا ته‌رخان بكه‌م.