كۆنفرانسێك بۆ بازرگانانی ئافره‌ت به‌رێوه دەچێت
K24 - ئامەد
به ئامانجی زیادكردنی رۆڵی ئافره‌ت له بووژانه‌وه‌ی ئابووریدا له‌شاری ئامەدی باكووری كوردستان، كۆنفراسێكی تایبه‌ت به بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئافره‌ت به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بازرگانانی ئافره‌تیش ده‌ڵێت، زیاتر له 10 هه‌زار ئافره‌تی بازرگانمان هه‌یه، به‌ڵام پێویستمان به‌هاوكاری زیاتری حكوومه‌ته بۆ زیاتركردنی رۆڵی ئافره‌ت له كاری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.