وەزارەتی پێشمەرگە یەكەی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی داده‌مه‌زرێنێ
له‌لایه‌ن راوێژكار و پسپۆران مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه
K24 - سلێمانی
بۆ یەکەمجاره وەزارەتی پێشمەرگە یەکەیەکی سەربازی مەشق پێکراوی تایبه‌ت به به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی داده‌مه‌زرێنێت كه له‌لایه‌ن راوێژكار و پسپۆرانی سه‌ر به وەزارەتی بەرگری عێراقەوە له خوولێكی چه‌ند مانگه له سلێمانی مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه، ئه‌ركی ئه‌و یه‌كه‌یه فریاكه‌وتن و پێدانی رێنمایی پێویسته به هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕدا له كاتێكدا ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیاییان له دژ به كاربهێنرێت.