كوردستان24 دیمەنی ھێزەكانی سوریا لە نێوان باب و منبج بڵاودەكاتەوە

ھێزەكانی رژێم لە نێوان ھێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و قەڵغانی فورات جێگیركراون

K24 ھەولێر

ھێزەكانی پاراستنی سنووری رژێمی سووریا، لە گوندەكانی نێوان باب و منبج بڵاوبوونەتەوە، پاش ئەوەی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە مەبەستی خۆپاراستن لە شەڕ بەرامبەر ھێزەكانی قەڵغانی فورات ھەندێ لە گوندەكانی رۆژئاوای منبجی رادەستی ھێزەكانی رژێم كرد.

تیمی كوردستان24 بۆ یەكەمجار چووە ناو  ئەو ھێزانەی رژێم، كە لە نێوان ھێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و قەڵغانی فورات بڵاو بوونەتەوە.

فەرماندەی سەربازی ھێزەكانی رژێم لە ناوچەكانی نێوان باب و منبج، مولازم محەمەد سەلحەب بە كوردستان24 رایگەیاند "ئەركیان پاراستنی سنوورەكانە و لە ناو گوندەكانی ناوچەكە بڵاوبوونەتەوە و ئامانجیشیان تەنیا بەجێگەیاندنی ئاگربەستە، كە لە لایەن ھەندێ لایەن پێشێلكراوە، بەڵام ئێمە پابەند نین بە وەڵامدانەوەیان".

Fly Erbil Advertisment