تیروپشكی جامی ئینگلته‌را راكێشرا
یاری ئاگرین و لوتكه به‌ڕێوه‌یه

دوایین یاریی قۆناخی چاره‌گی كۆتایی به بردنه‌وه‌ی چێڵسی به گۆڵێكێ بێ‌وڵام له مانچێسته‌ر یونایتد كۆتایی هات، به‌مه‌ش مۆرینهۆ بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی له‌م قۆناخه ماڵئاوایی ده‌كات، چێڵسی به سه‌ركردایه‌تی كۆنتی بۆ یه‌كه‌مجاره 13 یاری له‌سه‌ریه‌ك له ستامفۆرد بریج ده‌باته‌وه.
دوای ده‌ركه‌وتنی ناسنامه‌ی هه‌ر 4 یانه‌كه، به فه‌رمی تیروپشك بۆ قۆناخی پێشكۆتایی جامی راكێشرا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو.
چێڵسی ـ تۆتێنهام (شه‌ممه 22/4/2017)
ئارسێناڵ ـ مانچێسته‌ر سیتی (یه‌كشه‌ممه 23/4/2017)
مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڵگری ناسناوی رابردووی جامی فایه، دوو وه‌رزی پێشووتر ئارسێناڵ دوو ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی بردۆته‌وه.