كۆنتی له باره‌ی شه‌ڕ و گرژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ هاته ده‌نگ
كۆنتی سووپاسی ناوبژیوانی چواره‌م ده‌كات

دوای یانه‌ی چێڵسی به گۆڵێكی بێ‌وڵام له مانچێسته‌ر یونایتدی برده‌وه خۆی گه‌یانده قۆناخی بێشكۆتایی، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی بلووز بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و ستایشی ناوبژیوانی چواره‌میشی كرد.
ئه‌مڕۆ 14 ئاداری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانی كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی له باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مان یونایتد بڵاو كرده‌وه كه تێیدا كۆنتی ده‌ڵێت: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه دڵخۆشی كردم، شانازی به‌یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م.
كۆنتی گوتیشی: گرژی نێوان من و مۆرینیۆ ئاساییه ئه‌مه هه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام ناوبژیوانی چواره‌م ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد و كۆتایی به گرژییه‌كانی نێوان من و مۆرینهۆ هێنا.
كۆنتی ستایشی هازارد ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌ستێره به‌لجیكاییه نمونه‌ی یاریزانی سه‌ركه‌وتووه، چێڵسی به‌رده‌وام پێویستی پێیه‌تی به‌تایبه‌ت بۆ یاریمان به‌رامبه‌ر مان یونایتد زۆر گرنگ بوو.
له باره‌ی قۆناخی داهاتوو كۆنتی گوتی: بێگومان ئه‌ركمان به‌رامبه‌ر رووبه‌روی تۆتێنهام سه‌خت ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م یارییه یه‌كێك ده‌بێت له یارییه زه‌حمه‌ته‌كان، به‌ڵام له هه‌موو بارێكدا ئێمه ده‌مانه‌وێ جامی فا وه‌ك پریمه‌رلیگ به‌سه‌ركه‌وتووی تێپه‌رێنین.
یانه‌ی چێڵسی له رۆژی 22ـی مانگی داهاتوو له قۆناخی پێشكۆتایی جامی فا میوانداریی یانه‌ی تۆتێنهام هاوشاری ده‌كات.