ئاڵای كوردستان دادەگرن
لە كوبانێ ھێرشكرایە سەر نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد

K24 - ھەولێر
لە شاری كوبانێ لە رۆژئاوای كوردستان كۆمەڵە ژنێك ھێرشیانكردە سەر نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد و ئاڵای كوردستانیان لەسەر بیناكە داگرت.
سەرچاوەیەك بە كوردستان24 رایگەیاند ئەو ژنانە خۆیان بە كەسوكاری شەھیدان ناساند و دروشمی توندیان دژی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد و سیمبوڵەكانی نەتەوەیی كورد بەرز كردەوە و ھەڕەشەی سوتاندنی نووسینگەكەیان كرد، ئەگەر دانەخرێت.
لە لایەكی ترەوە، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان سەرۆكی ئەنجومەنی خۆجێی نیشتمانی كورد عومەر ئیسماعیل لە دێرك دەستگیر كرد.
ھێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ھەروەھا كامێراكانی نووسینگەی سكرتایەتی یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكرات لە دێرك لەگەڵ خۆیان برد، پاش ئەوەی نووسینگەكەیان داخست.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، 15 نووسینگەكانی ئەنەكەسە، پەدەكەسە و پارتی یەكێتی كورد لە سوریا و چەندین رێكخراوەكانی كۆمەڵی سڤیل لە رۆژئاوای كوردستان لە لایەن ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داخران.
JS

