مێسی به ته‌واوه‌تی دڵته‌نگه
په‌یامێك بۆ هه‌موو جیهان ده‌نێرێت
.jpg)
شه‌ڕ و كوشتاره خوێناوییه‌كه‌ی سووریا، دیسان لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنای ناچار كرد له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك نیگه‌رانی خۆی بۆ ئه‌م هه‌موو قوربانی و كاولكارییه ده‌رببڕێت.
مێسی له په‌یامێكدا داوا له هه‌موو جیهان ده‌كات هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگی سووریا بكرێت، ده‌شڵێت: منداڵان بوونه‌ته قوربانی جه‌نگی شه‌ش ساڵه‌ی سوووریا.
مێسی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نووسیوه: من وه‌ك پیاوێكی خێزاندرا و باوكی دوو منداڵ و باڵیۆزی یونسێف زۆر دڵته‌نگم به هه‌موو رووداوه جه‌رگبرانه له سووریا رووده‌دات و داوای وه‌ستانی ئه‌م جه‌نگه خوێناوییه ده‌كه‌م.
جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌وه‌ته‌ی ئاداری 2011ـه‌وه جه‌نگێكی خوێناوی رووی له سووریا كردووه و زۆرترین قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.