به فه‌رمی دوو یاریزانی مۆناكۆ بۆ یه‌كه‌مجار بانگھیشتی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كران
ریال مه‌درید و ئارسێناڵ بۆ كڕینی ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كه‌ی یانه‌ی مۆناكۆ هاتنه سه‌رهێڵ

دیدییه دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به فه‌رمی لیستی یاریزانانی بۆ دوو یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی لۆكسه‌مبۆرگ و ئیسپانیا بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا چوار یاریزانی نوێی بانگهێشت كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 ئاداری 2017، پێگه‌ی لیكیپی فره‌نسا، لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسای بڵاو كرده‌وه كه له نێوانیاندا بانگهێشتی دوو یاریزانی لاوی یانه‌ی مۆناكۆی كردووه یه‌كێكیان (كیلیان مباپی) ته‌مه‌ن 18 ساڵ و له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات، دووه‌میان (بێنجامین مێندی) ته‌مه‌ن 17 ساڵه كه له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی ئه‌ورووپایه، ئاستبه‌رزی (كیلیان مباپی)ـیه كه شه‌وی رابردوو له چامپیۆنزلیگ گۆڵی یه‌كه‌می مۆناكۆی له دژی مانچێسته‌ر سیتی تۆمار كرد، ئاستبه‌رزی ئه‌م یاریزانه بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی یانه‌كانی ریال مه‌درید، ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد.
مباپی هێرشبه‌ری مۆناكۆ بۆ یه‌كه‌مجار درێسی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌پۆشێت و بۆ دوو یاری داهاتوو شانبه‌شانی ئه‌نتوان گریزمان و ئۆلیڤه‌ر جیرۆ به‌شداریی دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات.
