16 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
بەردەم ئیداره‌ی پارێزگا كۆده‌بنه‌وه و داوای پێدانی مووچەكانیان دەکەن

K24 – هه‌ولێر
کرێکارانی قۆناخی دووهەمی پرۆژی "پۆلی‌ئیتلین"ی شارۆچکەی سامانی "شهر کورد" ماوەی 16 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئاژانسی هەواڵی تەنسیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە 50 كرێكاری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی "پۆلی ئیتلین" 16 مانگە مووچەیا وه‌رنه‌گرتووه.
یەکێک لە کرێکارانی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندووە "حەوت مانگ لەمەوبەر دوای ئەوەی ناڕەزایه‌تیمان دەربڕی، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بەڵێنیدا تا کۆتایی ئەمساڵ ته‌واوی مووچە دواکەوتووەکانمان بدات، به‌ڵام ئێستا دەڵێ پارەمان نییه".
كرێكارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت "ئێمه كاری خۆمان كردووه و كۆگاكان پرن له به‌رهه‌مه‌كانم، به‌ڵام فرۆشی نییه، بۆیه 16 مانگه حه‌قده‌ستمان وه‌رنه‌گرتووه".
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزیش رایگەیاند "کرێکاران و کارمەندانی کۆمپانیای ئاکیا ئۆتۆمبێل و کرێکارانی دروستکردنی بۆلبرینگی تەورێز رۆژی هەینی داهاتوو بەردەم ئیداره‌ی پارێزگا كۆده‌بنه‌وه و داوای پێدانی مووچەی 12 مانگ دواکەوتوویان دەکه‌ن".
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ئیلنا، بڵاویکردەوە 80 کرێکاری شارەوانیی چواری شاری ئەهواز، مووچەی سێ مانگ و جەژنانەی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و 40 لەو کرێکارانە بە واژوو کردنی نامەیەک داوایان لە ئیدارەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە، بۆ وەرگرتنی مووچه و جه‌ژنانه‌كه‌یان یارمەتیان بدات.
بەپێی نەریتێکی چەند ساڵە لە ئێران فەرمانبەران و کرێکارانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە ئێران جگە لە مووچەی مانگانەیان، هەموو نەورۆزانە مووچەیەکیش به ناوی جێژانەن وه‌رده‌گرن.
زۆرێك له به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كانی ئێران به‌هۆی دۆخی سه‌ختی ئابووری له ناوخۆی وڵات بازاڕییان نییه و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌هۆی نزمبوونی كواڵیتی توانایی ركابه‌رایه‌تییان نییه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه هاوشێوه‌كانی له وڵاتانی دیكه.