به‌فر رێگه‌ی ده‌یان گوند داده‌خات
شه‌پۆڵی به‌فربارین به‌رده‌وامه
K24 هه‌ولێر
له پارێزگای جوڵه‌مێرگ له باكووری كوردستان شه‌پۆڵی نوێی به‌فر بارین رێگه‌ی 18 گوند و 53 كێڵگه داده‌خات.
میدیا لۆكالییه‌كانی باكووری كوردستان بڵاویان كردووه له سه‌نته‌ری پارێزگای جوڵه‌مێرگ رێگه‌ی 10 گوند و 22 كێڵگه به‌هۆی دوایین به‌فربارین داخران و له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به‌م پارێزگایه‌ش رێگه‌ی 8 گوند و 31 كێڵگه به‌هۆی بارینی به‌فر داخران.
به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی رێگاوبانه‌كانی ناوچه‌كه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگاكانی ئه‌و گوندانه ده‌دات، كه پێشبینی به‌رده‌وامبوونی بارینی به‌فری به‌هاری له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای جوڵه‌مێرگ ده‌كرێت.
شه‌پۆڵی نوێی به‌فربارین له ناوچه سنوورییه‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆڵه سه‌رما و بارانه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌خۆوه گرتووه.

له لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ری yuksekovahaber بڵاوی كرده‌وه به دووری 12 كیلۆمه‌تری سه‌نته‌ری شاری جوڵه‌مێرگ ئۆتۆمبێلێك له‌ناو به‌فردا گیری خواردبوو و سه‌رباری بارینی به‌فر و مه‌ترسی گه‌رده‌لول و ره‌نینی به‌فر تیمێكی تایبه‌تی توانیویان ئۆتۆمبێله‌كه و سه‌رنشینیانی رزگار بكه‌ن.