ئه‌و دوو كورده‌ى زياتر له 3 مليار دۆلاريان هه‌يه
دوو هاووڵاتى كوردى باكوورى كوردستان له ريزبه‌ندى سه‌رمايه‌دارانى جيهاندان
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی، ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه و له ريزبه‌ندى ئه‌مساڵدا دوو كورد ناويان له ريزى ملياردێره‌كانى جيهاندا هاتووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوییان له‌و لیسته‌ی گۆڤاری فۆربسدا هاتووه، ژماره‌یان زیاتر له 2 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى ناویشیان له ليسته‌كه‌دايه، هیچكامێكان له ملیارێك دۆلار كه‌متریان نییه.
نيهاد ئوزده‌مير، خه‌ڵكى دياربه‌كرى باكوورى كوردستانه. يه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترين سه‌رمايه‌داره‌كانى توركيا و جيهان و سه‌رمايه‌كه‌ى مليارێك و 600 مليۆن دۆلاره.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان، ئوزده‌مير، خاوه‌نى كۆمپانياى ليماك و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوبه‌رى يانه‌ى فه‌نه‌رباهچه‌ى توركييه. ئه‌و سه‌رمايه‌داره ئێستا سه‌رقاڵى درووستكردنى فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى نوێيه له ئستانبوڵ كه گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان ده‌بێت.

دووه‌م ملياردێرى كورد كه ناوى له ريزبه‌ندييه‌كه‌دا هاتووه، حه‌مدى ئولوكايه، كه سه‌رمايه‌كه‌ى مليارێك و 700 مليۆن دۆلاره.
ئولوكايه، خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه و له‌دايكبووى شارى ليجه‌يه و خاوه‌نى كۆمپانياى به‌رهه‌مى شيره‌مه‌نى Chobani يه.
ئه‌و سه‌رمايه‌داره‌ى كورد له ساڵى 1994 رووى له ئه‌مريكا كردووه. له‌وێ ده‌ستيكردووه به كاركردن و توانيويه‌تى ببێته يه‌كێك له گه‌وره سه‌رمايه‌داره‌كانى جيهان.

به شێوه‌يه‌كى گشتى له ئاستى جيهاندا وه‌ك ئه‌و ريزبه‌ندييه‌ى گۆڤارى فۆربس بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵیش، بیڵ گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، كه كۆی سامانه‌كه‌ی 86 ملیار دۆلاره.
هه‌رچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، پێچه‌وانه‌ی گه‌یتس, 220 خاڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه. نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار سه‌رمایه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، ئێستا سامانه‌كه‌ی ته‌نها 3.5 ملیاره و له ریزبه‌ندی 544ـه‌مینه، كه پێشتر 324ـه‌هه‌م بووه.
.jpg)
مارك زوكه‌ربێرگ، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك، له پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه و كۆی سامانه‌كه‌شی به 56 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
له نێو لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینانی جیهانیشدا، چوار سه‌رمایه‌داری كه‌نداو هه‌ن، 10 سعوودی، 5 ئیماراتی، 4 كوه‌یتی، 3 عه‌مانی، 2 قه‌ته‌ری.
وه‌لید بن ته‌ڵاڵی سعوودی، كه له‌ریزبه‌ندی 45ـه‌مینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندترینه، كۆی سه‌رمایه‌كه‌شی به 18.7 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.