ميدياكانى به‌ريتانيا باسى به‌خشنده‌يى كوردێكى له‌نده‌ن ده‌كه‌ن
، ده‌رگاى ريستورانته‌كه‌ى واڵا كرد و خواردنى به خۆڕايى به 300 كه‌س به‌خشى
K24 – هه‌ولێر:
له رۆژى په‌لاماره‌كه‌ى سه‌ر په‌رله‌مانى بريتانيا له له‌نده‌ن، هاووڵاتييه‌كى كوردى باكوورى كوردستان كه خاوه‌نى ريستۆرانتى كه‌بابى كوردييه ئاماده نه‌بوو ريستورانته‌كه‌ى دابخات و وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ هێزه ئه‌منييه‌كان و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن، ده‌رگاى ريستورانته‌كه‌ى واڵا كرد و خواردنى به خۆڕايى به 300 كه‌س به‌خشى، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى بريتانيا.
رۆژى 22ى ئازار/ مارسى 2017، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشيكرده سه‌ر رێبوارانى پردى وێستمنسترى نزيك په‌رله‌مانى بريتانيا و به هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه دوو هاووڵاتى و ئه‌فسه‌رێكى پۆليس و په‌لامارده‌ره‌كه كوژران و زياتر له 20 كه‌سى ديكه بريندار بوون. رووداوه‌كه بووه هۆى داخستنى په‌رله‌مان و وێستگه‌يه‌كى ميترۆ و په‌ككه‌وتنى هاتوچۆى هاووڵاتيان.

روودانى ئه‌و په‌لاماره، كه حكومه‌تى بريتانيا به په‌لامارێكى تيرۆريستى وه‌سفيكرد، نه‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئيبراهيم دوغوش، خاوه‌نى ريستورانتى كه‌بابى كورديى، ريستورانته‌كه‌ى دابخات، هه‌رچه‌نده پۆليس داواى لێكردبوو، ريستورانته‌كه دابخات و له شوێنى رووداوه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر داواى پۆليس بۆ داخستنى ريستورانته‌كه، ئيبراهيم دوغوش، داواى له تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و پۆليس كردووه بێن له ريستوورانته‌كه‌ى به بێ به‌رامبه‌ر نان بخۆن.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌و كورده بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى بريتانى و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌و وڵاته به ستايشه‌وه باسيان كردووه.
ئيبراهيم دوغوش، بۆ رۆژنامه‌ى ئيڤنينگ ستانده‌رد باسى له رۆژى په‌لاماره‌كه كردووه و گوتويه‌تى: من خه‌ريكى داخستنى ريستورانته‌كه‌م بووم، كاتێكى قه‌ره‌باڵغ بوو، كه رووداوه‌كه روويدا، به پۆليسێكم گوت: له جياتى ئه‌وه‌ى دايخه‌م ره‌نگه به‌كه‌ڵكى ئه‌وه بێت ئێوه پێويستيان هه‌بێت بۆ نان خواردن و پشوودان و ئه‌وه‌شم به ئه‌ركى خۆم زانيى بۆ هاوشاريانم له له‌نده‌ن.

گوتيشى: ده‌متوانى پاره‌يان لێوه‌ربگرم، به‌ڵام گوتم له رۆژێكى ئاوادا پاره وه‌رناگرم.
دوغوش، چه‌ند ريستورانتێكى هه‌يه له له‌نده‌ن و دامه‌زرێنه‌رى خه‌ڵاتێكى ساڵانه‌يه به ناوى خه‌ڵاتى كه‌بابى بريتانى.