راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا باجی هه‌ڵه‌كانی خۆیدا
نزیكترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی بناسه

فێدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا، به‌فه‌رمی دانی بلیندی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26 ئاداری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوورخستنه‌وه‌ی دانی بلیندی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌م بڕیاره‌ی فێدراسیۆنه‌كه به‌هۆی دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بوو به‌رامبه‌ر بولگاریا كه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام تووشی شكست بوون، دواتر دانی بلیند نه‌یشارده‌وه كه یارییه‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌و دۆڕاندووه.
به گوێره‌ی میدیاكان، ماركۆ ڤان باستن نزیكترین كه‌سه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی پرته‌قاڵیه‌كان و شوێنگره‌وه‌ی دانی بلیندی ته‌مه‌ن 55 ساڵ.
له پاڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هۆڵه‌ندا له پێنج یاری ته‌نیا دوو بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و به 7 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م ده‌بینرێت و به‌هۆیه‌وه هیوای گه‌یشتنی به مۆندیالی رووسیا لاواز بووه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌یان
.jpg)