دوو ناسراوترین ئه‌ستێره‌ی پێشووی توركیا بۆ هه‌تاهه‌تایه سڕ كران
چه‌ندان تۆمه‌تیان دراوه‌ته پاڵ

K24 ـ ئیسته‌نبووڵ
دوو ئه‌ستێره‌ی ناسراوی پێشووی توركیا و گه‌لاته‌سه‌رای، هاكان شوكور و عاریف ئاردیم به فه‌رمی ناویان له یانه‌ی گه‌لاته‌سه‌رای ده‌رهێنرا و له ده‌ستی كارگێری یانه‌كه‌ش دورخرانه‌وه و له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیش سڕ كران.
ئه‌مڕۆ 27 ئاداری 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكی سكای نیوز، به پشت به ستن به میدیاكانی توركیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هاكان شوكرو عاریف ئاردیم چیتر ناتوانن وه‌ك كارگێری یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی توركیاش كار بكه‌ن و له ئه‌ندامیه‌تی یانه‌ی گه‌لاته‌سه‌رای توركی دوورخانهوه.
هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی گه‌لاته‌سه‌رای و هه‌ڵبژارده‌ی توركیا، به‌هۆی تێوه‌گلانیان به‌سیاسه‌ت و به‌بیانووی تێكه‌ڵاویان له‌گه‌ل فه‌تحولا گوله‌ن له چالاكیهكان سركران.
حكوومه‌ته‌كه‌ی ئێستای توركیا ئه‌م دوو یاریزانه‌یان به بیانووی هاوكاریكردنی گرووپی تیرورستی سڕ كردوون، پێیانوایه ئه‌م دوو یاریزانه به‌شێكبوون له‌و كۆتهدایهی كه له ماوه‌كانی رابردوو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی توركیا.
ئه‌گه‌رچی هاكان شوكر له ساڵی2012 له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئاكه‌په بووه ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌ڵام دواتر به‌بیانووی ناپاكی و بێڕیزی كردن به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له حزبه‌كه ده‌ركراو درایه داداگا، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامی دادگا ده‌ربچێت، هاكان توركیای به‌ره‌و ئامێریكا جیهێشت، به‌ڵام دواتر هاكان شوكهر و عاریف ئادریم ئه‌ندامانی یانه‌ی گه‌لاته‌سه‌رای هه‌ڵبژێردران، له ئێستاشدا ناوی سڕدراوه‌ته‌وه.
هاكان شوكر یه‌كیكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی توركیا، یاری بۆ یانه‌كانی بۆرسیا سپۆر و گه‌لاته‌سه‌رای له توركیا كردووه، له ده‌ره‌وی وڵاته‌كه‌شی درێسی یانه‌كانی تۆرینتۆ، ئینته‌رمیلان، پارما و بلاكبێرنی رۆڤێرزی ئینگلیزی پۆشیووه.له‌گه‌ل گه‌لاته‌سه‌رای 9جار بووته پاڵه‌وانی خولی توركی و له سالی 1999 ناسناوی یۆرۆپالیگی بردۆته‌وه.

.jpg)