لایەنەكان دژی دروستكردنی ھێزی چەكدارن لەلایەن بەرپرسێكی گۆڕانەوە
"دەبوایە بۆ شەڕی داعش ئەو ھێزەی دروست دامەزراندبایە، نەك بە فیتی نەیارانی گەلەكەمان"
K24 - سلێمانی
به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری به پشتیوانی حكوومه‌تی عێراق راگه‌یاند، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر دروستكردنی هێزی چه‌كداری له‌و جۆره‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دێنه ده‌نگ و هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌ش له‌لایه‌ن هه‌ر حزب و لایه‌نێكه‌وه بێت، به هه‌ڵه‌ی گه‌وره و ستراتیژی ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چه‌ند رۆژی رابردوودا بانگەشەى دروستکردنى هێزێکى سێ هه‌زار چه‌كداری به‌هاوكاری حكوومه‌تی عێراقی كرد و راشیگه‌یاند، ئەو هێزە لە هەرێمى کوردستان دەبێت و پەیوەندیشیان بە حەشدى شەعبیەوە نییە.