ده‌میرتاش مانده‌گرێت
داوای هه‌ستیاربوون به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان-هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك-ده‌به‌په سه‌باحه‌ت تونجه‌ل و په‌رله‌مانتاری جوڵه‌مێرگ عه‌بدوڵڵا زه‌یدان له زیندانی ئه‌دیرنه ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن.
بڕیاره رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 31 ئاداری 2017 به مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه په‌یوه‌ست بن كه دژی مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زیندانه‌كه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یامی ده‌میرتاش و زه‌یدانی له‌م باره‌وه بڵاوكرده‌وه، كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه "به‌ڕیوه‌به‌ری زیندانه‌كه ده‌رگای دیالۆگی داخستووه و مامه‌ڵه‌یه‌كی نایاسایی و نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر زیندانیان گرتووه‌ته‌به‌ر و نییه‌تی هاوێشتی هیچ هه‌نگاوێكی نییه بۆ كوتاییهێنان به مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه كه مانیان گرتووه، هه‌ربۆیه ئێمه‌ش له رۆژی هه‌ینی مان له خواردن ده‌گرین و داوای هه‌ستیاربوون به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كان ده‌كه‌ین".