ھاوردەكردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل لە ئێرانەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان راگیرا
بڕیارێكی حكوومەتی ھەرێم ناڕه‌زایی بازرگانانی لێكه‌وتۆته‌وه
K24 - حاجی ئۆمەران
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، به بڕیارێك هاوردەكردنی چیمه‌نتۆی فه‌لی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان راگرت و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی بازرگانانی لێكه‌وتۆته‌وه، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، بریارێكی له ناكاو بووه و به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت.