بڕیاری كۆتایی له باره‌ی كێشه‌ی هانده‌رانی یاریگه‌ی شێروانه درا
سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی شێروانه ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه‌ی شێروانه كۆبووه‌وه و بڕیاری كۆتاییان له باره‌ی كێشه و ئاژاوهگێریهكهی هانده‌رانی یانه كهلارییهكهدا، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه‌ش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 نیسانی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌ی شێروانه كۆبوونه‌وه.
دوای مشت‌ومڕ و گفتووگۆیه‌كی زۆر، دواتر به‌ڵێننامه‌یان له نوێنه‌ره‌كه‌ی شێروانه وه‌رگرت و له ئه‌گه‌ری هه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی له‌مجۆره سزایه‌كی قورسیان به‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
فه‌رهاد كه‌رم، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر یانه‌ی شێروانه‌دا نه‌سه‌پا، ته‌نیا هۆشدارییه‌كی توندیان داوه‌ته ئێمه كه له كاتی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به باشترین شێوه كۆنترۆڵی هانده‌ران و یاریگهكهكهمان بكه‌ین.
هه‌فته‌ی رابردوو له یاریی نێوان شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، هانده‌ران له دوای كۆتایی یارییه‌كه ناڕه‌زایی توندیان له دژی ناوبژیوان ده‌ربڕی و به زه‌بری ئاسایس و پۆلیس ئاژاوهگێرییهكهیان كپ كرده‌وه.
