سبه‌ی له خولی نایابی كوردستان یاری ئاگرین به‌ڕێوه‌یه
ئاماره‌كانی یارییه‌كه و ئاوڕدانه‌وه له مێژووی یارییه‌كان خراوه‌ته ڕوو
K24 ـ هه‌ولێر
له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سبه‌ی پێنجشه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن، یارییه‌كانیش له كاتژمێر 15:30 ده‌كرێن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ شێروانه
یانه‌ی شێروانه له شارۆچكه‌ی كه‌لاره‌وه رێگایه‌كی دووری بڕیوه و سبه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت، یاریی چوونی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئاماره گشتییه‌كانی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه
له دوایین 8 یاری نێوان شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌كن، 6 یاری نێوانیشیان به یه‌كسانبوون ته‌واو بوو، دوایینجار كه ئه‌م دوویانه‌یه له خولی نایاب له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه له پیرمام رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه وه‌رزی 2014 ـ 2015 بوو، كه ئه‌وكات شێروانه له یارییه‌كی دراماتیكیدا به سه‌ركه‌وتن و ده‌ستخستنی 3 خاڵ له به‌رزاییه‌كانی پیرمامه‌وه بۆ گه‌رمیان گه‌ڕایه‌وه.
كه‌ركووك ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌ردانی یاریگه‌ی كه‌ركووك ده‌كات، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه تاڕاده‌یه‌ك چاره‌نووسیان له‌م وه‌رزه دیاریده‌كات.
نه‌ورۆز به 4 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت و یانه‌ی كه‌ركووكیش به 3 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
