زاخۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یاریزان رێككه‌وتووه
كوردستان24 لیستێكی یاریزانانی داهاتووی زاخۆ بڵاو ده‌كاته‌وه

K24 ـ زاخۆ
زاخۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی عیماد عودێی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه شۆڕشێكی بۆ گۆڕانكاری له ریزه‌كانی رێكخستووه.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی، ئالان حوسێن، په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه، كارگێڕی یانه‌ی زاخۆ، له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی جاسم محه‌مه‌د حاجی به‌رگریكار و دلۆڤان مه‌هدی گۆڵپارێز دایه بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه.
لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی زاخۆ له گواستنه‌وه‌ی 4 یاریزانی دیكه نزیكبۆته‌وه كه پێكهاتوون له (خالید موشیر، به‌یار ئه‌بوبه‌كر، ئه‌حمه‌د مه‌ئموون و عه‌لی نووری).
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری داهاتوو به‌یار ئه‌بوبه‌كر به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه تیپی كوردستانی و عێراقی تێكه‌ڵ كردووه، له وه‌رزی ئه‌مساڵ یانه‌كه به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات و تا ئێستا شه‌ش راهێنه‌ری گۆڕیوه و به 13 خاڵیش له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.