دوای یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی چوارگۆشه‌ی زێرین، ژماره‌ی پێوانه‌یی و ئامار و داتای نوێ تۆمار كران
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی كوردستان، كه تێیدا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له شێروانه‌ی میوانی برده‌وه، كه‌ركووك و نه‌ورۆزیش به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییانه كۆمه‌ڵێك ئامار و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار كران، كه له خواره‌وه خراونه‌ته‌ڕوو.
ئاماره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له 16 یاری، 7 سه‌ركه‌وتن و 5 یه‌كسانبوون، 4 شكست.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 23 گۆڵ، خاوه‌نی زۆرترین گۆڵن له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مینجاره له نێو یاریگه‌ی خۆی له شێروانه ده‌باته‌وه.
ـ سه‌میر بابۆ یه‌كه‌مجاره وه‌ك راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له شێروانه ده‌باته‌وه.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دوایین 8 یاری خۆی به‌رامبه‌ر شێروانه، 2 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون و یه‌ك شكست.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه 8 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی كردووه، 4 سه‌ركه‌وتن، 3 شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ربوون.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 8 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی 13 خاڵی ده‌ستخستووه و 11 گۆڵیشی كردووه.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی 6 گۆڵی لێكراوه.
ـ عه‌بدوڵڵا عه‌لی به‌رگریكاری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 4 گۆڵ.
ـ هیوا جه‌لال هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه بووه خاوه‌نی سێیه‌م گۆڵ.
ـ عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكاران به 7 گۆڵ له‌گه‌ڵ عه‌لی كاكهمینهی هێرشبه‌ری شێروانه هاوتا كرده‌وه.
ئاماره‌كانی شێروانه
ـ شێروانه له كۆی 16 یاری له‌م وه‌رزه، 6 بردنه‌وه، 4 شكست، 6 یه‌كسانبوون.
ـ شێروانه له‌م وه‌رزه دووه‌مین شكستی له‌ده‌ره‌وه یاریگه‌ی خۆی هاته‌ڕێ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی (هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر)ـه.
ـ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی شێروانه له‌م وه‌رزه گه‌یشته 16 گۆڵ.
ـ شێروانه له كۆی 8 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 7 گۆڵی تۆمار كردووه و 9 گۆڵیشی لێكراوه.
ـ محه‌مه‌د سابیر ناوه‌ڕاستكاری شێروانه ئه‌م وه‌رزه دووه‌مین گۆڵی تۆمار كرد.
ئاماره‌كانی (كه‌ركووك ـ نه‌ورۆز)
ـ كه‌ركووك له كۆی 16 یاری، 6 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون، 5 شكست.
ـ نه‌ورۆز له كۆی 16 یاری، 6 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون، 4 شكست.
ـ نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بوونه خاوه‌نی دووه‌م یه‌كسانبوون.
ـ كه‌ركووك له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی بوونه خاوه‌نی سێیه‌م یه‌كسانبوون.
یارییه‌كانی داهاتوو
یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین له پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 13ـی ئه‌م مانگه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
(نه‌ورۆز ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر)، (كه‌ركووك ـ شێروانه).