ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین گۆڵ و ئه‌سیستیان له‌م وه‌رزه هه‌یه
كریستیانۆ ناوی لیسته‌كه‌دا نییه

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كێبڕكێیه‌كی زۆر له نێوان ئه‌ستێره و یاریزانه‌كانی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كرێت.
له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا (لالیگا، پرێمه‌رلیگ، سێریا ئه‌ی، بۆندزلیگا و لیگ وه‌نی فره‌نسا) یاریزانانی بارسێلۆنا له‌ڕووی گۆڵ و ئه‌سیسته‌وه پێشه‌نگی جیهانیان گرتووه.

لیۆنێل مێسی 29 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا 27 گۆڵی كردووه و 7 ئه‌سیستی هه‌یه.
.jpg)
لویس سوارێز، هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له لالیگا 24 گۆڵی كردووه و 11 ئهسیتی هه‌یه.

ئیدیسۆن كاڤانی، ئه‌م وه‌رزه به 27 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی لیگ وه‌نی فره‌نسای گرتووه و ته‌نیا یه‌ك ئه‌سیستیشی هه‌یه.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌م وه‌رزه له بۆندزلیگا 24 گۆڵی كردووه و 4 ئه‌سیستی هه‌یه.

ماورۆ ئیكاردی، هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا 20 گۆڵی هه‌یه و 8 ئه‌سیستیشی كردووه.

ئۆبامیانگ هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ئه‌م وه‌رزه له بۆندزلیگا 25 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی هه‌یه.

ئه‌لێكسیس سانچێز، هێرشبه‌ری چیللی یانه‌ی ئارسێناڵ ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ 18 گۆڵ و 9 ئه‌سیستی هه‌یه

رۆمێلۆ لۆكاكۆ، هێرشبه‌ری به‌لجیكایی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ 21 گۆڵی كردووه و 6 ئه‌سیستی هه‌یه.