كچی كه‌مال بوركای به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ گیانی له ده‌ستدا
چوار رۆژ له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریدا بوو
K24 – هه‌ولێر
كچكی كه‌مال بوركای سكرتێری پێشووی پارتی سوسیالیستی كوردستان - باكوور و پارتی ماف و ئازادییه‌كان به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
كه‌مال بوركای له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی، دكتۆر هێلین بوركای بڵاوكرده‌وه، كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له شوێنی كار بۆ ماڵه‌كه‌ی له شاری ستۆكهۆلمی پایته‌ختی سوید، مۆتۆرسكلێتێك لێی ده‌دات و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
هێلین بوركای پاش چوار رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخان و له ژێر چاره‌سه‌ریدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی گیانی له ده‌ستدا.
ده‌شڵێت مۆتۆرسكلێته‌كه دزراوی بووه و دوو كه‌س بوونه كه پاش رووداوه‌كه‌شی، مۆتۆسكلێته‌كه‌یان به‌جێهشتووه و رایانكردووه، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیركراون.