وه‌زاره‌تی دارایی مۆڵه‌تی 90 رۆژ به قه‌رزداران دەدات
قەرزەكان ده‌گاته 6 تریلیۆن دینار

K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مۆڵه‌تی 90 رۆژی دیكه‌ی به بازرگان و خاوه‌ن كاران به‌خشی تا قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه راشیگه‌یاندووه، هیچ بڕە پاره‌یه‌كیان وه‌ك سزای سه‌رپێچی لێوه‌رناگیرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكردەوەتەوە، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك سزای تێپه‌ڕبوونی كاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له قه‌رزداران وه‌رناگیرێت به مه‌رجێك له‌ماوه‌ی 90 رۆژی دیكه هه‌موو قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.
پێشووتریش مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، قه‌رزی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكان ده‌گاته 6 تریلیۆن دینار.