ساڵح موسلیم پێشوازی لە هێرشەکەی ئەمریکا دەکات
"سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێگەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی شەعیرات، نامەیەکی توندی ئاراستەی بەشار ئەسەد کرد، بۆ وازهێنان لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی"

K24 - ھەولێر
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە" پێشوازی لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی شەعیرات دەکات.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێگەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی شەعیرات، نامەیەکی توندی ئاراستەی بەشار ئەسەد کرد، بۆ وازهێنان لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.
موسلیم جەختیکردەوە، دوای نەمانی هیچ رێگەیەکی ئاشتیانە بۆ رێگە گرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، ترەمپ بژاردەی سەربازی بەکارهێنا.
به‌ره‌به‌يانى دوێنێ، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشەکی تۆماھۆکى ئاراستەی بنکەى ئاسمانى سوپاى سووريا له پارێزگاى حمس كرد.
فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات، له لايه‌ن ئه‌مريكاوه وا ناوى ده‌برێت، كه لێيه‌وه سوپاى ئه‌سه‌د هێرشى كيميايى بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى خان شێخۆنى سنوورى پارێزگاى ئيدلب ئه‌نجامداوه و هه‌ر بۆيه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه كراوه‌ته ئامانج.
فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى سه‌ربازى له دوورى 31 كيلۆمه‌ترى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى شارى حمسه.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه به گرنگترين ناوه‌ندى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت و لە 25% تواناى هێزى ئاسمانى سووريا پێكده‌هێنێت.
له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا دوو جۆرى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌ى جه‌نگى لێبووه، كه ئه‌وانيش فڕۆكه‌ى ميگ و سيخۆى رووسى بوون.
له‌و فڕۆكهخانهيهدا 40 رێڕه‌وى سه‌رداپۆشراوى كۆنكرێتى هه‌بوون بۆ فڕۆكه‌كان و ژماره‌يه‌كى زۆرى فڕۆكه‌ى ميگ 23 و ميگ 25 و سيخۆى 25 جه‌نگى لێ بووه و دوو رێڕه‌وى سه‌ره‌كى هه‌بووه، كه درێژى هه‌ريه‌كه‌يان 3 كيلۆمه‌تر بووه و مووشه‌كى سام 6 به‌رگرى ئاسمانى لێبووه، هه‌روه‌ها له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ليواى 22ی سوپاى سوورياى لێبووه.