ریال مه‌درید 125 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی هێرشبه‌رێك ئاماده ده‌كات
ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما

به گوێره‌ی میدیایه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ هاوینی داهاتوو به بڕی 125 ملیۆن دۆلار بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی لاوی مۆناكۆ ده‌چێته سه‌رهێڵ.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 11 نیسانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه له رازیكردنی كلیان مباپی هێرشبه‌ری مۆناكۆی فره‌نسی نزیك بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ریال مه‌درید كه‌ریم بێنزێما ده‌خاته لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان و نزیكترین یانه‌ش له گواستنه‌وه‌ی بێنزێما یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیایه كه زۆرترین خواستی بۆ ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نساییه هه‌یه.
زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان رێككه‌وتوون كه هاوینی داهاتوو مباپی كه به گه‌وهه‌ره‌كه‌ی فره‌نسا ناسراوه به‌ره‌و بێرنابیۆ بگوازنه‌وه.
كلیان مباپی له یانه‌ی مۆناكۆ پێگه‌یشتووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش رۆڵێكی كاریگه‌ری له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بینی، هه‌ڵبه‌ت بۆته بچووكترین یاریزانیش له مێژووی فره‌نسا كه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌كرێت و به تیری هێنری نوێ ناسراوه.