كه‌سێك به تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دۆرتمۆند ده‌ستگیركرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا هۆشداری ده‌دات

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی دۆرتمۆند، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا هاته سه‌رهێڵ و موژده‌ی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیش راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12 نیسانی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یارییه‌كانی ئه‌مشه‌وی چامپیۆنزلیگ له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی پۆلیس به‌ڕێوه ده‌چێت، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاش له مه‌ترسی بوونی ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس) ئاشكرای كردووه كه كه‌سێك ده‌ستگیراوه كه به هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه تاوانبار كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گومان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه سه‌ر به‌رێكخراوی تیرورستی داعش بێت.
دوێنی پێش یارییه‌كه‌ی نێوان بوروسیا دۆرتمۆند و مۆناكۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك ئه‌و پاسه‌ی كه یاریزانانی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌ی بۆ یاریگه ده‌گوازته‌وه روویدا كه به‌هۆیه‌وه مارك بارترای یاریزانی دۆرتمۆند بریندار بوو، هه‌ڵبه‌ت یارییه‌كه‌ش بۆ ئه‌مشه‌و دواخرا.