ئه‌گوێرۆ له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بریاری خۆیدا
مانچێسته‌ر سیتی نرخی فرۆشتنی ئه‌گوێرۆی دیاریكرد
.jpg)
رۆژنامه‌یه‌كی بریتانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌گوێرۆ وێستگه‌ی داهاتووی خۆی ده‌ستنیشان كردووه و ڕووده‌كاته لالیگا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 13 نیسانی 2017، پێگه‌ی (میترۆ)ـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید ماوه‌ی 3 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك داخوازی ئه‌گوێرۆ ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو جارێك ره‌تكراوه‌ته‌وه، پێشتریش كاتێك له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ بوو، یانه‌ی شایانه ئه‌و یاریزانه‌ی كردبووه ئامانج.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئینگلیزییه‌كه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نرخی فرۆشتنی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی به 83 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستنیشان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی شایانه له هاوینی رابردوو 60 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی بۆ كڕینی ئه‌گوێرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی سیتیزن كرد، به‌ڵام ره‌تكرانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پێگه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید كه‌ریم بێنزێما ده‌فرۆشێت، هه‌ڵبه‌ت له گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالاش بێهیوا بوون، چونكه ئه‌و یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 5 ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ یوڤی درێژ كرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی ئێدین هازاردیش به مه‌حاڵ وه‌سف كراوه، بۆیه گواستنه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ بۆ زێدان باشترین بژارده‌یه.
ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیندیپیندێنتی ئارجێنتینا ده‌ستی به‌یاریكرد، دواتر له هاوینی 2006 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هاته ئه‌ورووپا، دواتر له 2011 جانتاكه‌ی به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پێچایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش 16 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ بۆ سیتیزن كردووه.