ئالۆنسۆ له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هاته ده‌نگ
پێیوایه به یه‌ك مه‌رج ده‌توانن ریال مه‌درید تێپه‌ڕێنن

چابی ئالۆنسۆ ناوه‌ڕاستكاری پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای یانه‌ی بایرن میونشن له باره‌ی سه‌ردانیكردنی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ستێكی سه‌یر و خۆشی هه‌یه كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌م هانده‌رانی یانه‌ی شایانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 نیسانی 2017، چابی ئالۆنسۆی یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سبه‌ی به وریاییه‌وه رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ببینه‌وه، ئێمه ده‌توانین ریال مه‌درید تێپه‌ڕێنین و بگه‌ینه قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئه‌م یارییه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی له هانده‌رانی ریال مه‌درید بكه‌م، به‌وپێیه‌ی له هاوینی داهاتوو به‌یه‌كجاری واز له یاریكردن ده‌هێنم و زه‌حمه‌ته جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بێته‌وه پێش وه‌ك یاریزان بێمه‌وه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هانده‌رانی یانه‌ی شایانه.
ئاڵۆنسۆ ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆم راستگۆبم و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ئه‌وان هه‌میشه رێزێكی گه‌وره‌یان له‌من گرتووه.
ئالۆنسۆی 35 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ریال سوسیداد پێگه‌یشت، دواتر بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له پرێمه‌رلیگ یاری بۆ لیڤه‌رپوول كردووه، پاشان له هاوینی 2009 روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 وه‌رز به‌ره‌و بایرن میونشن و بۆندزلیگا كۆچی كرد، بڕیاریشداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌یه‌كجاری واز له‌یاریكردن بهێنێت.