سه‌ركرده‌يه‌كى په‌كه‌كه: ئێمه بۆ جيهانێكى بێ هاوسه‌رگيرى و بێ ده‌وڵه‌ت تێده‌كۆشين
قه‌ره‌سو پرسى هێنانه‌دى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به ئامانجێكى دواكه‌وتوانه وه‌سفكرد و دان به ئاڵاى كوردستانيشدا نانێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) و سه‌ركرده‌ى ديارى پارتى كرێكارانى كوردستان مسته‌فا قه‌ره‌سو، داواى له كورد كرد بۆ جيهانێكى بێ هاوسه‌رگيرى و بێ ده‌وڵه‌ت تێبكۆشن.
قه‌ره‌سو پرسى هێنانه‌دى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و به ده‌وڵه‌تبوونى كوردستانى به ئامانجێكى دواكه‌وتوانه وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به ئاڵاى كوردستانيش ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه رايگه‌ياند، ئه‌و ئاڵايه نوێنه‌رايه‌تى ئێمه ناكات و دانى پێدا نانێين و ئاڵاى كۆنفيدراڵيزمى ديموكراتيك ئاڵاى ئێمه‌يه.
قه‌ره‌سو، كه به ره‌گه‌ز توركه و خه‌ڵكى سيواسه، له نووسينێكدا له ژێر ناونيشانى سه‌رهه‌ڵدان له دژى مۆدێرنيته‌ى كاپيتاڵيزم كه له رۆژنامه‌ى يه‌نى ئوزگور پۆله‌تيكاى په‌كه‌كه‌دا بڵاويكردووه‌ته‌وه، داوايكردووه گه‌لى كورد بۆ ده‌وڵه‌ت تێنه‌كۆشێت و خه‌بات نه‌كات به‌ڵكو بۆ هێنانه‌دى سۆسياليزم كار بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان له دژى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يى ده‌وه‌ستنه‌وه و بڕوايان به‌وه‌يه، جيهانێكى سۆسياليستى بهێننه كايه‌وه.
هه‌ر له نووسينه‌كه‌يدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه، تێڕوانينه‌كانى كارڵ ماركس و فريدريك ئه‌نگلس، كه دوو بيرمه‌ند و فه‌يله‌سوفى ئه‌ڵمانين، وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه و روونيكردووه‌ته‌وه، ئازادى كوردان له سۆسياليزمدايه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه ئێستا كاتى هێنانه‌دى جيهانێكى بێ ده‌وڵه‌ته. بێ سه‌رپه‌رشت، بێ ئاغا و بێ هاوسه‌رگيريه.