كه‌بابچييه‌كى كورد ده‌يه‌وێت ببێته په‌رله‌مانتار له به‌ريتانيا
ميواندارى سه‌رجه‌م تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و به‌رگرى شارستانى و هێزه ئه‌منييه‌كانى كرد
K24 – هه‌ولێر:
بزنسمانێكى كورد به ناوى ئيبراهيم دۆغۆش ده‌يه‌وێت خۆى بۆ په‌رله‌مانى به‌ريتانيا بپاڵێوێت.
دوغۆش كه خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه و خاوه‌نى چه‌ند كه‌بابخانه‌يه‌كه له شارى له‌نده‌ن ده‌يه‌وێت له‌سه‌ر ناوى پارتى كرێكارانى به‌ريتانيا خۆى بپاڵێوێت بۆ ئه‌نجوومه‌نى گشتيى (په‌رله‌مان)ـى به‌ريتانيا.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى ئيڤنينگ ستانده‌ردى به‌ريتانى، دوغۆش رايگه‌ياند، من له ته‌مه‌نى 14 ساڵييه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر به بنه‌ماڵه‌وه هاتوومه‌ته له‌نده‌ن. ئه‌م وڵاته هه‌موو شتێكى به‌من به‌خشيوه و ئێستاش ده‌مه‌وێت به‌شێك له قه‌رزه‌كان بده‌مه‌وه.
دوغۆش (36 ساڵ) جگه له كه‌بابخانه‌كانى ساڵانه‌ش فێستيڤاڵێك به ناوى باش‌ترين كه‌بابى به‌ريتانيا ئه‌نجامده‌دات، كه بيرۆكه‌ى خۆى بووه و يه‌كه‌مجاره بۆنه‌ى له‌و جۆره ئه‌نجامبدرێت و خه‌ڵاتى باش‌ترين كه‌بابخانه‌ش ده‌كرێت.

له كاتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى پردى وێستمنسته‌رى له‌نده‌ن له 22ى ئازار/ مارسى 2017، دوغۆش ئاماده نه‌بوو له‌به‌ر ره‌وشى ئه‌منى كه‌بابخانه‌كه‌ى دواى هێرشه تيرۆريستييه‌كه دابخات و ميواندارى سه‌رجه‌م تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و به‌رگرى شارستانى و هێزه ئه‌منييه‌كانى كرد و به خۆڕايى خواردنى پێشكه‌شكردن و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى له ئاستى ميديايى له به‌ريتانيا بايه‌خى پێدرا و رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و وڵاته به گرنگييه‌وه باسيان كرد.
رۆژى 22ى ئازار/ مارسى 2017، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشيكرده سه‌ر رێبوارانى پردى وێستمنسترى نزيك په‌رله‌مانى بريتانيا و به هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه دوو هاووڵاتى و ئه‌فسه‌رێكى پۆليس و په‌لامارده‌ره‌كه كوژران و زياتر له 20 كه‌سى ديكه بريندار بوون. رووداوه‌كه بووه هۆى داخستنى په‌رله‌مان و وێستگه‌يه‌كى ميترۆ و په‌ككه‌وتنى هاتوچۆى هاووڵاتيان.
