بۆرییەكی نەوت تەقێندرایەوە

"بۆرییەكە چاككراوەتەوە و كاریگەری ئەوتۆی نابێت"

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو یەكێك لە بۆرییە نەوتەكانی كێڵگە بایی حەسەن لە كەركووك تەقێندرایەوە.

ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەی نەوت لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە كوردستان24 راگەیاند: "شەوی رابردوو یەكێك لە بۆرییەكانی كێڵگە نەوتی بایی حەسەن لە رێگەی بۆمبەوە تەقێندراوەتەوە".

گوتیشی: "تەقاندنەوەی بۆرییەكە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەبووە، چونكە ئەو جۆرە بۆریانە زۆر گەورەنین و دوای ماوەیەك بۆرییەكە چاككراوەتەوە".

بە گوتەی ھێزە ئەمنییەكانی كەركووك پێشتر داعش چەند كردەوەیەكی ھاوشێوەی لە سنوورەكە ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقاندنەوەی ئەو بۆرییە نەوتە رانەگەیاندووە.