مهسرور بارزانی: لهسهر هێرشهكهی شنگال داوای روونكردنهوهمان له توركیا كردووه
"بۆردومانەکەی شنگال چاوەڕواننهكراو بوو"
k24 - ههولێر
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر چیای شنگال کارێکی چاوەڕواننەکراو بوو بۆ ئەوان".
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، مەسرور بارزانی لەبارەی بۆردوومانکردنی چیای شنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، رایگەیاند ئەوە یەکەمجارە تورکیا ئەو ناوچەیەی بۆردوومانکردووە و لە رابردوودا تەنیا ناوچە سنوورییەکانیان بۆردوومان دەکرد".
ھەروەھا لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ نیویۆرک تایمز، مەسرور بارزانی ئاشکرای دەکات، ئەوان داوای روونکردنەوەیان لە ئەنقەرە کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەبووە و راشیگەیاند" ھەرێمی کوردستان ھیواخوازە ئەو ھێرشانە کە بووە ھۆی شەھیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی نۆی دیکە، بە هەڵە ئەنجامدرابن".
