كوردستان24 چيرۆكى منداڵێكى كورد ده‌كاته سه‌ردێڕى كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كانى جيهان
ده‌يان كه‌ناڵ و رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى جيهان چيرۆكه‌كه‌يان بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
جارێكى ديكه كوردستان 24 ده‌بێته‌وه سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كه‌ى ميدياى جيهانى، به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان رووماڵى پێشڕه‌وييه‌كانى پێشمه‌رگه، يان شكسته‌كانى داعش نييه، به‌ڵكو چيرۆكى منداڵێكى كوردى ئێزدييه كه دوو ساڵ له ژێر ده‌ستى داعشدا ناوه‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌كرابوو.
ميسى، ئێستا ته‌نيا ناوى ياريزانێكى ناودارى جيهان نييه، به‌ڵكو ناوى منداڵێكى كورديشه كه له به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چيرۆكه‌كه‌ى له كوردستان24، ميدياى جيهانى به گرنگييه‌وه بڵاويانكرده‌وه و جيهان به ناو و چيرۆكه‌كه‌ى ئاشنا بوو.
وێڕاى زمانه جياجياكانى جيهان به هه‌ريه‌ك له زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى ده‌يان سه‌رچاوه و ئاژانس و كه‌ناڵى هه‌واڵى و رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى جيهان چيرۆكى ميسى پێنج ساڵه‌يان بڵاوكرده‌وه.
هه‌ريه‌ك له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مريكا و به‌ريتانيا و ئيسپانيا لاپه‌ڕه‌ى تايبه‌تيان بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ى چيرۆكه‌كه‌ى كوردستان 24 ته‌رخانكرد.
له‌وانه رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يل، سه‌ن، ده‌يلى ميره‌ر، ئێكسپرێس، ئاژانسى ئيمارات و كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بيه و ده‌يان سايت و سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى به زمانى جياجياى جيهان، چيرۆكه‌كه‌يان بڵاوكرده‌وه.
مێسی ئه‌و منداڵه كورده 5 ساڵییه كه له ته‌مه‌نی دووساڵیدا له شنگال له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا كه‌وته ده‌ستی داعش، دوای دوو ساڵ مانه‌وه‌ی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش به سه‌لامه‌تی رزگاری ده‌بێت و ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له كه‌مپی ماملیان له سنووری شارۆچكه‌ی ئاكرێ ده‌ژیت.
ميسى پێنج ساڵان به هۆى تاوانه‌كانى داعشه‌وه له گرفتارى ده‌روونى بۆ درووستبووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوشكه بچووكه‌كه‌ى به چه‌كى منداڵانه يارى ده‌كات.
بڵاوبوونه‌وه‌ى چيرۆكى ميسى پێنج ساڵيش له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وته‌وه و زۆرێك له به‌ركاهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به لايك و شێر و كۆمێنت كارلێكيان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كه‌دا كردبوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندييه‌وه، كوردستان 24 بووه‌ته چاوى جيهان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى كوردستان له ئاستى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و سه‌ربازى و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا توانيويه‌تى متمانه‌يه‌كى گه‌وره لاى وه‌رگرانى درووست بكات، به جۆرێك هه‌مان به‌رهه‌مى كوردستان 24 بۆ زمانه زيندووه‌كانى جيهان راسته‌وخۆ وه‌رده‌گێڕدرێت و دووباره بڵاوده‌كرێته‌وه.
له ئاستى ميدياى كۆمه‌ڵايه‌تيشدا له ناو ميدياى كوردى، سۆشيال ميدياى كوردستان 24 له ريزى هه‌ره له پێشى په‌يج و هه‌ژمارى كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانه و له ئاستى گه‌شه و چالاكى و كارلێكى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌گه‌ڵ بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانى زياتره له ئاستى گه‌شه و كارلێكى كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كانى ( BBC NEWS ) بریتانی و ( CNN ) ئه‌مریكی.
ئه‌مه له كاتێكدایه، په‌یجی سه‌ره‌كی "كوردستان 24" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌راورد به ته‌مه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیاكانی ناوخۆی كوردستان و جیهان، ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی خوێنه‌ر و بینه‌رانییه‌وه و هێشتا لایكی په‌یجه‌كه‌ی نه گه‌یشتووه‌ته (1.200.000) ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار لایك. به‌ڵام خاوه‌نی زۆرترین "ئینگه‌یجمه‌ینت" به‌شداری و چالاكی فانه‌كانێتی و به‌رده‌وام له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له رێگه‌ی خزمه‌تگوازییه‌كانییه‌وه زه‌مینه‌ی زانینی چالاكیی فانه‌كانی ره‌خساندووه و به ئاسانی ده‌توانرێت رێژه‌ی به‌شداری فانه‌كان له پۆست و بابه‌ته‌كانی په‌یجه‌كه، كه سه‌ره‌نجام پۆستی هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی "وێب سایتی كوردستان24 (www.kurdistan24.net) و به‌شێكی ڤیدیۆ و پاكێجه‌كانی " كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستان24 "ـه بزانرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خستوویه‌تییه به‌رده‌ست "ئینگه‌یجمه‌ینت"ـی په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 ، به‌راورد به كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك ( BBC NEWS ) و ( CNN ) كه یه‌كه‌میان خاوه‌نی (41 ملیۆن لایكی په‌یج) و دووه‌میان خاوه‌نی زیاتر له (27) ملیۆن لایكی په‌یجـه، به‌شداریی فانه‌كانی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و بۆ 250 پۆستی كوردستان24، به ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار لایكه‌وه، له هه‌فته‌یه‌كدا (529 هه‌زار و 800) جار بووه، له كاتێكدا كه‌ناڵه خاوه‌ن 41 ملیۆن لایكییه‌كه ( BBC NEWS ) ته‌نها 2 ملیۆن و 400 هه‌زار بووه‌و ( CNN ) كه خاوه‌نی زیاتر له 27 ملیۆن لایكی په‌یجه‌كه‌یانن، ته‌نها 2 ملیۆن و 200 هه‌زاره.
.jpg)
گه‌شه‌ی په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشانه و وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره، له پێش هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه‌یه كه له لیسته‌كه‌دا دیاریكراوه‌و رێژه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه له هه‌فته‌یه‌كدا 0.7% و له پاش په‌یجی كوردستان24 په‌یجی سه‌ره‌كی ( BBC NEWS ) دێت به 0.6%. په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 له پێشه‌نگدایه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ریزبه‌ندی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به گوێره‌ی زۆرترین ژماره‌ی لایكی په‌یجه‌كان ، له زۆرترینه‌وه بۆ كه‌مترین كردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و ریزبه‌ندییه، كوردستان24 په‌یجه‌كه‌ی خاوه‌نی كه‌مترین لایكه، به‌ڵام رێژه‌ی به‌شداریی فانه‌كانی و گه‌شه‌كردنی له پێش میدیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی جیهاندایه.
.jpg)
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی كوردستان24 بۆ راستگۆیی له هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی و هه‌مه چه‌شنی له به‌رهه‌مه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به ته‌مه‌نێكی كه‌م و لایكێكی زۆر كه‌متری په‌یجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه، توانیوویه‌تی ببێته پێشه‌نگی په‌یج و سۆشیال میدیای، ناو میدیاكانی كوردستان و شان له شانی میدیا گه‌وره‌كانی جیهان بدات و ئه‌گه‌ر به رێژه‌ی لایكی سه‌ره‌كی په‌یجه‌كان وه‌ربگیرێت، ئه‌وه كوردستان24 له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه یه‌كه‌مه.