مه‌سروور بارزانى: سرووشتى شه‌ڕى داعش ده‌بێته شه‌ڕى هه‌واڵگرى
نابێت هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و ئه‌و چه‌كداره بيانيانه دواى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ وڵاته‌كانيان به كه‌م ببينين.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، سرووشتى شه‌ڕى داعش گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت و ئه‌و شه‌ڕه له چه‌كدارييه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ شه‌ڕى هه‌واڵگرى.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، گوتى: سروشتى شه‌ڕى داعش ده‌بێته شه‌ڕى هه‌واڵگرى، كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و تێكشكاندنى له رووى سه‌ربازييه‌وه، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه نه‌توانن چيديكه چه‌كدارى بيانى له خۆ بگرن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ش واده‌كات، ئه‌و چه‌كداره بيانيانه چيديكه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش نه‌مێننه‌وه و خۆيان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ڵام نابێت هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و ئه‌و چه‌كداره بيانيانه دواى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ وڵاته‌كانيان به كه‌م ببينين.