په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له به‌غدا: ئاڵا تاڵه‌بانی بۆی نییه به‌ناوی فراكسیۆنی یه‌كێتی قسه بكات
"مەسەلەی لادانی لەلایەن م.س ھاتەوە پێش بۆیە شانوگەریەکی لەم بابەتەی دروستکردووە"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن, جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدا، روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه چیدیكه ئاڵا تاڵه‌بانی، بۆی نییه به‌ناوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق قسه بكات.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره, كه پێشتر جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێـی بووه له په‌رله‌مانی به‌غدا، ئاڵا تاڵه‌بانی، به‌بێ ئاگاداری ئه‌و و نیوه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، وه‌ك عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن ده‌ڵێت " ئاڵا تاڵه‌بانی به پێوه‌ری حوسنی موباره‌ك" خۆی دووباره به سه‌رۆكی فراكسیۆن و به‌ختیار شاوه‌یسیش وه‌ك جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن هه‌ڵبژاردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێته‌وه له جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی به‌غدا، لادراوه و له جێگه‌ی ئه‌و، به‌ختیار شاوه‌یس دانراوه.
ده‌قی روونكردنه‌وه:
ڕونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ھەندێ پەیج و دامەودەزگا بڵاوکرایەوە گوایە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق خۆی نوێ کردۆتەوە و سەرۆک و جێگر و سکرتێری ھەڵبژاردۆتەوە بە پێویستی دەزانم بە ھەموو لایەکی رابگەیەنم کە:
یەکەم: خاتوو ئاڵا تاڵەبانی بەبێ ئاگاداری نیوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکە کۆبونەوەیەکی کردووە و گوایە جارێکی تر خۆی بەپێوەری حسنی موبارەک ھەڵبژاردۆتەوە, چونکە من جێگری سەرۆکی فراکسیۆنم و ئاگاداری ئەو ھەڵبژاردنە نەبوومە.
دووەم: دیارە ئەو ھەڵبژاردنە زیاتر لە شانۆگەریەک دەچێ بۆ چەواشەکردنی خەڵکی و رێگەگرتن لە لادانی لەسەرۆکایەتی فراکسیۆنەکەمان.
سێیەم: لەم خولەی پەرلەمانی عێراق لەلایەن م.س بەبێ ھەڵبژاردن خاتوو ئاڵا بەسەرۆکی فراکسیۆن و منیش بەجێگری داندراین، بەڵام لەبەر ئەوەی ھەڵس و کەوت و کارەکانی دوور بوون لە سیاسەتی (ی.ن.ک)و رێبازی مام جەلال زۆربەی ھەرەزۆری ئەندامانی فراکسۆنەکەمان دوای گەیاندنی نیگەرانیەکانیان بە م.س خۆیان لە فراکسیۆنەکە دووکردەوە و منیش پشگیری ئەوانم کرد.
چوارەم: لەبەر ئەوەی نەک تەنیا زۆربەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی بەڵکو جێگری سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە ئاڵاخان ناتوانێ سەرکردایەتی فراکسیۆنەکەمان بکا لە کۆبونەوەیەکی م.س لە مانگی ئابی رابردوو بەکۆی دەنگی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بڕیاری لادانی درا، بەڵام بەھۆی کێشە ناوخۆیەکانمان بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا ، بەڵام بڕیارەکە وەکو خۆی ماوەتەوە.
پێنجەم: لە رۆژانی رابردوو جارێکی تر مەسەلەی لادانی لەلایەن م.س ھاتەوە پێش و ئەویش ھەستی پێکردووە بۆیە شانوگەریەکی لەم بابەتەی دروستکردووە بەبێ ئاگاداری و ئامادەبوونی نزیکەی نیوەی پەرلەمانتارانی یەکێتی جارێکی تر ماوەی سەرۆکایەتیەکەی خۆی درێژکردۆتەوە و جێگرێکیشی بۆ خۆی داناوە. لەبەر ئەوەی ئەم ھەواڵە لە لایەن ئاڵاخانەوە دراوەتە دامودەزگاکانی راگەیاندن ناچار بووم بەرچاوی ھەڤاڵانی خۆمان و لایەنەسیاسیەکان لەو بارەیە ڕوون بکەمەوە و رای دەگەیەنم کە ئەو ھەڤاڵەمان بەھیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نیە کە بەبێ بڕیار و ئاگاداری م.س و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان بەتایبەت کادیرە دیار و سەرۆک لیژجنەکانی پەرلەمان کارێکی لەو جۆرەبکا، بۆیە ئەو لانی کەم سەرۆکی نیوەی فراکسیۆن نیە و بۆی نیە بەناوی فراکسیۆنی یەکێتی قسەبکا.
کامەران باجەلان (عبدالعزیز حسن)
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی
سەرۆکی لیستی ئاشتی کوردستانی
27/4/2017