دانا گاز بڕی قەرزەكەی حكوومەتی ھەرێم ئاشكرا دەكات
حكومەتی ھەرێمی كوردستان 713 ملیۆن دۆلارمان قەرزارە
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی بڵاویكردەوە، بڕی ئەو پارانەی كە وەكو شایستەی دارایی لای حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە دەگاتە 713 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی كەتایبەتە بەرھەمھێنانی نەوت و گاز لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە ، لەچارەگی یەكەمی ئەمساڵ، تەنیا31 ملیۆن دۆلارمان وەكو شایستەی دارایی لەحكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەرگرتووەو ھێشتاش بڕی713 ملیۆن دۆلارمان لای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ماوە.
دانا گاز ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیاكەمان ئێستا پارەیەكی زۆری وەكو شایستەی دارایی لای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی میسرو وڵاتانی دیكەیە بۆیە ئێستا دانا گاز پێویستیەتی بەزووتری كات پارەكانی وەرگرێتەوە.