ته‌رمی بووك و زاوا كوژراوه‌كه گه‌یشته‌وه عه‌فرین
به وێنه.. له عه‌فرین له ته‌نیشت یه‌ك به‌خاكسپێردران
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ته‌رمی بووك و زاوا كوژراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی زێڕینی شاری هه‌ولێر، كه له‌لایه‌ن دراوسێیهكییان كوژران، گه‌یشته‌وه عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و له‌وێ به خاك سپێردران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاوسه‌ره، به‌ناوه‌كانی سه‌ید محه‌مه‌د و ئه‌مه‌ل جه‌میل، خه‌ڵكی گوندی شێخ ئه‌حمه‌دی ناوچه‌ی راجوی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان بوون و ماوه‌ی شه‌ش مانگ بوو هاوسه‌رگیریان كردبوو، به‌ڵام له شیرینی خه‌ودا، له‌لایه‌ن دراوسێیهكییانهوه، كه پۆلیسی هاتووچۆیه، ده‌كوژرێن.
له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، بكوژه‌كه ئه‌و شه‌وه، له سهربانهوهی چووه‌ته ناو ماڵه‌كه و 17 گوللـه‌ی ته‌قاندووه و ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی كوشتووه، ئێستاش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌یان گه‌ڕێندرایه‌وه عه‌فرین و به خاكسپێردران.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)