پێشمەرگەیەكی بریندار 11 كاتژمێر لە ھۆڵی نەشتەرگەری مایەوە

لە شەڕی دژی داعش برینداربووە

K24 - ھەولێر

پێشمەرگەیەکی برینداری شەڕی داعش لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و نزیکەی 11 کاتژمێر لە هۆڵی نەشتەرگەریدا مایەوە. تێچووی نەشتەرگەریەکە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان نزیکەی 20 هەزار دۆلار واتا دوو دەفتەر دۆلارە، ئەو پێشمەرگەیە ئاشکرای دەکات ئەو هەرگیز لە توانایدا نەبووە ئەم بڕە پارەیە پەیدا بکات و لە دەرەوە نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدات.