پۆلیسی هه‌ولێر به دوای ئه‌م كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێت
به ماتۆڕسكیل له منداڵێك ده‌دات و راده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو له‌یه‌كیك له‌شه‌قامه بیست مه‌تریه‌كانی گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر، له‌و كاته‌ی منداڵێك به خێرایی له سوپه‌رماركێتێك دێته ده‌ره‌وه‌و ده‌چێته‌سه‌ر شه‌قامه‌كه، به‌ڵام ماتۆڕسكیلێك به خێراییه‌كی زۆر به شه‌قامه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت و زۆر به توندی خۆی به‌و منداڵه بچووكه‌دا ده‌كێشێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆ و زانیاریانه‌ی "فازڵ حاجی" گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به خێراییه‌كی زۆر له‌و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌دا رۆیشتووه و منداڵه‌كه‌شی برینداركردووه.
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه دوای ئه‌وه‌ی له‌و منداڵه‌یداوه، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ی جێهێشتووه و ئیستاش ئه‌و منداڵه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، داوا ده‌كات" هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر شۆفێری ئه‌و ماتۆڕسكیله هه‌یه، با په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نرێت".