6 ڕه‌شترین ریكۆردی ئه‌م وه‌رزه‌ی گواردیۆلا ئاشكرا ده‌كرێت

گواردیۆلا له یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی له پرێمه‌رلیگ چه‌ندان ریكۆردی ره‌شی تۆمار كرد، به‌وپێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شدارینه‌كردنیان بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتووش له‌سه‌ره.
دیارترین 6 ریكۆردی ره‌شی مێژووی گواردیۆلا
1ـ گواردیۆلا یه‌كه‌مجاره وه‌ك راهێنه‌ر نه‌توانێت یانه‌كه‌ی له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ده‌رباز بكات، به‌وپێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر مۆناكۆ ماڵئاوایی له چامپیۆنزلیگ كرد.
2ـ پیپ یه‌كه‌مجاره وه‌ك راهێنه‌ر به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له وه‌رزێك بكات و هیچ ناسناوێك نه‌باته‌وه.
3ـ دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر میدلزبرۆ كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، یانه‌ی میدلزبرۆ بووه یه‌كه‌مین یانه كه توانی له یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا رێگه به گواردیۆلا نه‌دات سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
4ـ شكستی مانچێسته‌ر سیتی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن، بووه یه‌كه‌مین شكستی گه‌وره‌ی گواردیۆلا له خولی نێوخۆیی (لالیگا، بۆندزلیگا و پرێمه‌رلیگ).
5ـ دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر چێڵسی دۆڕا، یه‌كه‌مجاره گواردیۆلا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، بایرن میونشن و مانچێسته‌ر سیتی له یارییه‌كدا له چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا تووشی شكست ده‌بێت.
6ـ یه‌كه‌مجاره گواردیۆلا له ماوه‌ی وه‌رزێك تووشی 6 شكست له خولێكی نێوخۆیی ده‌بێت.